×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

تازه ترین اخبار

امروز : سه شنبه, ۲ اردیبهشت , ۱۴۰۴
ریکخستنی یاریگه تایبه تی ریگه یه ک بو قازانج کردن

یادداشت: عادل خه لیلیان

ڕێکخستنی یاریگەی تایبەتی ڕێگەیەک بۆ قازانج کردن

زۆرترین کێشەکانی دەستەی وەرزشی
کەم بوونی  بەشی ماڵییە.
زۆرێک لە بەرنامەکانی دەستەی وەرزشی وەکوو
پێشوازی کردن،هەناردەکردن،بەرنامە فێرکارییەکان و قارەمان بوون لەبەر کێشەی بەشی ماڵی سنووردارە.
هەر بۆیە شایەدی کەم و کوڕی لە بەڕێوەبردنی بەشە وەرزشییەکانا هەین
سەرەڕای ئەوەی کە سەرچاوەی بڕوا پێکراو لە بەشی ماڵی وەرزشی کەمە و جوابگۆی چاوەڕوانییەکانی بەڕێوەبەرانی بەشی وەرزشی نیە ئەبێت کە ئەوان ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە.
بۆ نموونە گرینگترین ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە داخوازییە ماڵییەکان،قازانج کردنی کارگێڕانە بۆ گەیشتن بە قازانجێکی سەقامگیر.
دەستەکان ئەبێ ئابووری ببن و ڕێگەکانی قازانج کردن بدۆزنەوە
هەر بەشێکی وەرزشی بەو چۆنیایەتییەی کە هەیەتی ئەتوانێ لە ڕێگەی جیاوازەوە قازانج بکات و داهاتی بە دەست بهێنێ ،زۆرێک لە ڕشتە وەرزشییەکان ناتوانن لەو خاڵانەی کە ئەو ڕشتە وەرزشییانەی تر هەیانە کەڵکی لێ وەرگرن.
زۆرێک لە ڕشتەکان چۆنیەتی قازانج کردنیان هەیە و ئەتوانن بە بەڕێوەبردنی خولێکی فێرکاری ڕاهێنەران و داوەران دەسکەوتێکی باش بە دەست بهێنن .
دامەزراندنی یاریگە تایبەتییەکان یەکێک لە ڕێگەکانی قازانج کردنە
دەستە وەرزشییەکان ئەبێ بەڕێوەبردنی بەشی ماڵی لە سەرەکیترین و گرینگترینی بەرنامەکانیان دابنێن و لەم ڕێگەوە ئەتوانن بە دامەزراندنی یاریگە تایبەتییەکان لە ڕشتە جیاوازەکانا قازانج بکەن هەر چەن ئەمە بۆ بەشێ لە وەرزشەکان کاریگەری نیە بەڵام ئەو وەرزشانەی لایەنگرێکی زۆریان هەیە ئەتوانن تیای سەکەوتوو بن.
کەڵک وەرگرتن لە جەوانەکان کە وزە و گەشەی زۆریان هەیە  ئەتوانن داهێنەرێکی باش بن لە ڕێگەی داهات و قازانج کردن و پێشکەوتنی بەرچاو.
پێشوازی لە هەندێک ڕشتەی وەرزشی  بۆ بەڕێوەبردنی باشی بەشی ماڵی و بە چنینی بەرنامەیەکی باش ئەتوانن سەرکەوتووتر بن بەڵام هەندێکی تر لە ڕشتەکان لە ڕێگەی ئەو چۆنیایەتییەی کە هەیانە کەمتر خەڵک ئەچێت بە پێشوازییەوە بۆیە ئەم ڕشتە ئەبێ بە دوای ئەو کەسانەوە بێ کە خولیایەکی زۆریان بەرانبەری هەیە.
بەڕێوەبردنی خولە فێرکارییەکان بە تایبەت لە کاتی بێکاری فێرخوازەکانە یەکێ لە ڕێگە باشەکانی دەستەی داهاتهێنەرە.
ئەتوانن وەرزش بە دوو شێوازی تێکڕایی و قارەمانی بەش بکەن و لە بەشی تێکڕاییا  قازانجێکی زۆر بکەن بەڵام ئەم کارە پێویستی بە چالاکی وەرزشی زۆر هەیە.
دەوڵەت بە تەنیا ناتوانێ تەواوی پێداویستی وەرزشی وڵات دابین بکات هەر بۆیە ئەبێ دەستە وەرزشییەکان بە لای چۆنیەتی قازانج کردن دا بچن
ڕێگەهایەک بۆ ئابووری کردنی دەستە وەرزشییەکان بوونی هەیە کە ئەبێت پەسەند بکرێن و یەکێ لە ڕێگەکان کاراکردنی گەشتیاری وەرزشییە.
هەندێک لە ڕشتەکان ئەتوانن لەم بابەتەیا سەرکەوتوو بن،پارێزگای کوردستان شوێنی سروشتی وەرزشی زۆری هەیە و ئەتوانێ وەرزشڤانانی زۆر بەلای خۆی دا ڕابکێشێت.
درووست کردنی پێوەندی بەینی سنعات و وەرزش هاوکار ئەبێ  بە زۆربوونی داهات و قازانجی دەستە وەرزشییەکان و سناعەی گەورە و بەهێزی پارێزگا ئەتوانن لە نەخشی لایەنگرانی ماڵی یا بە چالاکی چالاکڤانان لە دەستەکانا بە باشی دەرکەون.

برچسب ها :

این مطلب بدون برچسب می باشد.

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.